ته‌مووز 24, 2021 19:33 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی بەهێزی بالەی ئێران بەسەر پۆڵندا لە ئۆلەمپیکی تۆکیۆ

یاریزانانی نیشتمانیی بالەی ئێران ، لە یەکەم یاریی لە یاریەکانی بالەی ئۆلەمپیکی توکیۆ ، پۆڵندای بەهێزیان بەزاند .

یاریزانانی نیشتمانیی بالەی ئێران ئەمڕۆ شەممە لە یەکەم یاری لە یاریەکانی بالەی ئولەمپیک رووبەڕووی پۆڵندا بوونەوە . 

هەڵبژاردەی بالەی ئێران ، بە لێوەشاوەیی و دوای 5 دەست ، توانی پۆڵندا بە ئەنجامی 3 بە 2 شکست بدات . 

 هەڵبژاردەی بالەی ئێران ، دوشەممەی ئەم حەوتەیە لە دوهەمین یاری خۆی دا لەچوارچێوەی یاریەکانی بالەی  ئۆلەمپیکی تۆکیۆ لەگەڵ ڤەنزۆئێلا یاری دەکات . 

 یاریزانانی نیشتمانیی بالەی ئێران لە گروپی ئەی یاریەکانی ئۆلەمپیک لە گەڵ هەڵبژاردەکانی پۆڵندا ، ڤەنزۆئێلا ، کەنەدا ، ئیتالیا و ژاپۆن لە یەک گروپدان . 

سەرپەیڤ