ئاب 04, 2021 14:24 Asia/Tehran
  • ئۆلەمپبک ،،، زۆرانبازێکی ئێران ھێزمەندانە ڕێی لە قۆناغی پێش کۆتایی ئۆلەمپیک دەکەوێت

«ڕەزا ئەتەری» زۆرانبازی کێشی ٥٧ کیلۆگرامی ئێران لە یارییەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ بە سەرکەوتنی درەوشاوەی لە بەرامبەر خەنیمە مەنگۆلیاییەکەی گەییشتە قۆناغی پێش کۆتایی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ململانێکانی زۆرانی ئازاد لە یارییەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ لە ئەمڕۆ ١٣ی گەلاوێژەوە دەستی پێکراوەو ھەتا ١٦ی گەلاوێژیش بەردەوام دەبێت. خەباتی بەرایی دوو کێشی ٥٧و ٥٦ کیلۆگرام ئەمڕۆ چوارشەممە لە کاتژمێر ٦و ٣٠ خولەکی بەیانییەوە بە کاتی خۆجێیی دەستی پێکرا.

لە کۆشی ٥٧ کیلۆگرام «ڕەزا ئەتەری» لە خولی یەکەم دا بۆ «سولەیمان ئاتلی» خاوەنی میدالیای زیوو برۆنزی جیھان و زێڕی پاڵەوانەتیی ئەورووپا لە وڵاتی تورکیاوە چووە مەیدانەوە. «ئەتەری» بە زۆرانێکی بەربەرنامەو بەبێ ھەڵەو لە کاتێکدا کە زۆرانەکە بە ھەستیارییەوە پێ و شوێن دەگیردرا خەنیمەکەی بە دەرەنجامی ٣ بە ٢ بەزاندو بۆ قۆناغی باڵاتر ھەڵکشا.

«ئەتەری» لەم قۆناغەش دا بۆ «بەخبایار ئەردەنبات»ی خاوەنی میدالیای برۆنزی جیھان و زێڕی یارییەکانی ئاسای سەربە وڵاتی مەنگۆلیا چووە مەیدانەوە کە ئەویشی ٥ بە ١ بەزاندو گەییشتە قۆناغی پێش کۆتایی.

«ئەتەری» لە قۆناغی پێش کۆتایی دا دەبێ لەگەڵ زۆرانبازی سەرکەوتوو «زائور ئۆگۆیۆف»ی خاوەنی میدالیای زێڕی پاڵەوانەتیی جیھان، برۆنزی یارییەکانی ئەورووپاو دوو میدالیای زێڕی تازەلاوانی جیھان لەوڵاتی ڕووسیاو «غوڵامجان عەبدوڵڵایۆف»ی ئوزبەکستانی زۆران بگرێت.

سەرپەیڤ