ئاب 06, 2021 16:16 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بردنەوەی میدالیای زێڕی ئۆلەمپیکی لە لایەن «موحەممەد ڕەزا گەرایی» پیرۆز کرد

سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا وەرگیرانی میدالیای زێڕی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ لە لایەن «موحەممەد ڕەزا گەرایی» پیروۆز کردو بۆ ئەم پاڵەوانەی زۆرانی فەرەنگیی ئێران ئاواتی سەرکەوتنی زیاتری خواست.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینی ئیرنا لە بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتییەوە، لە دەقی پەیامەکەی دکتۆر «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی»دا ھاتووە: بردنەوەی میدالیای بایەخمەندی زێڕ لە کێبەرکێکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ ٢٠٢٠ لە بواری زۆرانی فەرەنگی کە بووە ھۆی دڵخۆش بوونی خەڵک، پیرۆزبایی دەکەم.

سەرۆک کۆمار ھەروەھا لە پەیامەکەی دا ڕوو لە «گرایی» ڕایگەیاندووە: بۆ بەڕێزت لە درێژەی ئەم ڕێگایەو شانازی خولقاندن لە بوارە جۆربەجۆرەکانی وەرزش ئاواتی سەرکەوتن دەخوازم.

سەرپەیڤ