ئاب 08, 2021 17:42 Asia/Tehran
  • ئۆلەمپیک ،،، سەرۆک کۆماری ئێران وەرگیرانی میدالیای زێڕی ئۆلەمپیکی لە لایەن «سەججاد گەنج زادە»وە پیرۆز کرد

ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامێکدا وەرگیرانی میدالیای زێڕی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ ٢٠٢٠ی لە «سەججاد گەنج زادە» پیرۆز کردو بۆ ئەم پاڵەوانەی کاراتە ئاواتی سەرکەوتنی خواست.

بە پێی ڕاپۆرتی شەوی یەکشەممەی ئیرنا، لە دەقی پەیامەکەی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دا ھاتووە:

بسم الله الرحمن الرحیم

جەنابی «سەججاد گەنج زادە» دەستخستنی میدالیای بایەخمەندی زێڕ لە بواری وەرزشی کاراتە لە کێبەرکێکانی ئۆلەمپیک دا کە بووە ھۆی شادیی جەماوەری ئێران پیرۆزبای دەکەم و بەردەوامیی شانازی خولقاندنەکانی بەڕێزت لە بواری جۆربەجۆری وەرزشی دا بە ئاوات دەخوازم.

جێگای ئاماژەیە، «سەججاد گەنج زادە» وەرزشوانی تیپی نیشتیمانیی کێش قورسی بواری کاراتەی ئێران ئێوارەی ڕۆژی شەممە دەستی بە میدالیای زێڕی یارییەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ ڕاگەییشت و ناوی لە مێژوودا بوو بە ھەرماو.

سەرپەیڤ