ئاب 14, 2021 16:15 Asia/Tehran
  • بەشداریی ئێران لە کێبەرکێ نێونەتەوەییە سەربازییەکەی ڕووسیا

ئێران لە حەوتەمین خولی کێبەرکێی نێونەتەوەیی سەربازیی ڕووسیا بەشداری دەکات.

«ئەسغەر کولیوەند» بەرپرسی میدیایی تیپی ڕەوانەکراو بۆ کێبەرکێ نێونەتەوەییە سەربازییەکەی ڕووسیای ٢٠٢١، ڕۆژی ھەینی لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری ئیرنا ڕایگەیاند: سێ تیپی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشدارڕی کردن لە کێبەرکێ نێونەتەوەییەکەی ڕووسیا گەییشتوونەتە مۆسکۆ.

«کولیوەند» وتیشی:تیپە بەشدارەکانی ئێران لەو کێبەرکێیانەدا، داگری تیپەکانی شوێن دۆزینەوەی سەربە پۆلیس و ھێزی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، تەکاوەرانی دەریایی و تەقەی تاکتیکیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی زاوڕێ لەگەڵ تیپی کلتووریی ئەرکانی گشتیی ھێزەچەکدارەکانی ئێرانە.

کێبەرکێ نێونەتەوەییە سەربازیی لە ٣٤ بواردا لە ٣١ گەلاوێژی ١٤٠٠ کۆچیی ھەتاوی بۆ ماوەی دوو حەوتە لە وڵاتی ڕووسیا وەکو میوانداری سەرەکی و بە بەشداریی وڵاتانی ئێران، چین، کازاخستان، قەتەر، سیربیستان، بیلاڕووس، هیند، ئەلجەزایەر، ڤییەتنام، ئوزبەکستان و ئەرمینیا بەڕێوە دەچێت.

یەکەم خولی ئەم کێبەرکێ نێونەتەوەییە سەربازییە لە ساڵی ٢٠١٥ بە میوانداریی  ڕووسیا و کازاخستان بەڕێوە چوو.

ئێران لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە لە کێبەرکێکانی سەربازیی نێونەتەوەیی ڕووسیادا لە ھێندێک چەک و چۆڵی پێشکەوتەو نۆژەنی خۆی لەوانە خۆفڕی خۆماڵی کەڵکی وەرگرتووە.

سەرپەیڤ