ئه‌یلوول 29, 2021 15:21 Asia/Tehran
  • «موحەممەد عەبد شەھری» لە کێبەرکێکانی ڕاکردن و مەیدانی پاڵەوانەتیی تازەلاوان و لاوانی ئاسیای ناوەندی میدالیای زێڕی بردەوە

وەرزشوانی ڕاکردنی نیوەپشووی تازەلاوانی ئێران ، میدالیای ١٥٠٠ مەتری کێبەرکێی پاڵەوانەتیی تازەلاوان و لاوانی ئاسیای ناوەندیی مسۆگەر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیوەندیی گشتیی فیدراسیۆنی ڕاکردن و مەیدانیی ئێران، لە درێژەی بەرپا کرانی ڕۆژی یەکەمی کێبەرکێکانی ڕاکردن و مەیدانی پاڵەوانەتیی تازەلاوان و لاوانی ئاسیای ناوەندی و لە بواری ١٥٠٠ مەتری لاوان، وەرزشوانێکی گەنجی ئێران توانی سەرکەوتن تۆمار کات.

لەم کێبەرکێیانەدا «موحەممەد عەبد شەھری» بە تۆمارکردنی ڕەچەی ٤ خولەک و چوار چرکەو ٧٩ لە سەداچرکە پلەی یەکەم و میدالیای زێڕی مسۆگەر کرد.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە «عومەر ئیپولی»ی کازاخستانیش لە پلەی دووھەم دا وەستاو «ڕاشید مەمروف»ی ئوزبەکستانیش پلەی سێھەمی بە خۆی تەرخان دا.

سەرپەیڤ