تشرینی یه‌که‌م 15, 2021 15:10 Asia/Tehran
  • مسۆگەر کرانی میدالیای زیوی کێبەرکێی جیھانیی تۆپی سەرمێز لە لایەن وەرزشوانێکی ئێرانییەوە

وەرزشوانێکی ئێرانی میدالیای زیوی کێبەرکێی «کانتەندەر»ی پاڵەوانەتیی جیھانیی ژێر ١٣ ساڵی بە میواندارەتیی عوممان بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ستایش ئیلۆخانی» ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە دوا قۆناغی ئەم کێبەرکێیانەدا سەرباری لێھاتوویی نواندنی لە ھەمبەر خەنیمە ھیندییەکەی بە دەرەنجامی ٣ بە ١ شکستی ھێناو بە میدالیای زێڕ نەگەییشت.

خەنیمەکەی «ئیلۆخانی» لە کێبەرکێی دوایین قۆناغ دا «ھانسینی»ی ھیندی بوو بە ڕەنکینگی ٢٧٢ی لاوان کە توانی میدالیای زێڕ مسۆگەر کات.

ئەم وەرزشوانەی تۆپی سەرمێزی ئێران لە قۆناغی پێش کۆتایی و لە یارییەکی دژوارو چەتون دا بە سەرکەوتنی بەسەر خەنیمە ئوزبەکستانییەکەی توانی بگاتە قۆناغی کۆتایی.

«ئیلۆخانی» پێشینەی دەستخستنی پلەی پاڵەوانەتیی کێبەرکێکانی «ھوپس»ی ئاسیای ناوەڕاست لە وڵاتی ئوزبەکستانیشی لە چالاکییەکانی دا تۆمار کردووە.

سەرپەیڤ