تشرینی دووه‌م 23, 2021 08:55 Asia/Tehran
  • داکۆکیی یاریزانێکی ئەلجەزابەری لە ئارمانجی جەماوەری فەلەستین

یاریزانەکەی ئەلجەزایەر کە لە ئۆلەمپیکی تۆکیۆدا وازی لە کێبەرکێ لەگەڵ یاریزانێکی ئیسرائیلی ھێنا بوو، ئارمانجی گەلی فەلەستینی بە ئارمانجی خۆی زانی بوو.

 «فەتحی نورین» جۆدۆکاری ئەلجەزایەری وتی: دوابەدوای پێداگریی لێژنەی ئۆلەمپیک لە سەر بێ بەری کرانم بۆ ماوەی دە ساڵ لە بەر کێبەرکێ نەکردنم لەگەڵ ئەرزشوانێکی ئیسرائیلی لە ئۆلەمپیکی تۆکیۆ ئەم یارییە بۆ ھەتا ھەتایە وەلا دەنێم.

نورین وتیشی: تەنانەت ئەگەر بۆ سەد ساڵیش بێ بەریم بکەن و ئەگەر گیانیشم بکێشن، لەو کارەم پەژیوان نیم، چونکو ئارمانجی فەلەستین ئارمانجی منە.

جۆدۆکاری ئەلجەزایەری بزوتنەوەی حەماسی بە جێی شانازیی فەلەستین و جەماوەری عەرەب زانی و وتیشی: گوردانەکانی قەسام مایەی شەرافەت و سەربەرزیی ئوممەتی عەرەبی و ئیسلامین، ئەگەر لە فەلەستین بومایە دەبوومە سەربازێک کە لە تەنیشتی ھێزەکانی خۆڕاگری دا وەستاوە.

فەتحی نورینی ئەلجەزایەری و ڕاھێنەرەکەی لە بەر وازھێنانیان لە ئۆلەمپیکی تۆکیۆ دوای پشک ھاویشتن بۆ کێبەرکێ لەگەڵ خەنیمێکی ئیسرائیلی، بۆ ماوەی دەساڵ لە لایەن فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی جۆدۆ لە یاری کردن بێ بەری کران.

سەرپەیڤ