کانونی یه‌که‌م 21, 2021 07:55 Asia/Tehran
  • وەرگیرانی میدالیای برۆنز لە لایەن وەرزشوانێکی ئێرانییەوە لە کێبەرکێکانی کاراتەی ئافرەتانی ئاسیا

وەرزشوانێکی ئێرانی میدالیای برۆنزی کێبەرکێکانی کاراتەی ئافرەتانی ئاسیای بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «زەھرا بونیانی» ڕۆژی دووشەممە لە کێشی ژێر ٥٥ کیلۆگرامی کێبەرکێکانی ھیواکانی ئاسیا لە کازاخستان چووە سەر سەکۆو لە خولی یەکەم دا «ئەمان گوڵ دوسینبای» خەڵکی کازاخستانی بە دەرەنجامی حەوت بە دوو بەزاندو گەییشتە قۆناغی پێش کۆتایی.

ئەم وەرزشوانە ئێرانییە بە قۆناعی پێش کۆتایی دا بۆ «تای ھوانگ» لە ھۆنگ کۆنگەوە چووە مەیدانەوەو بە دەرەنجامی ھەشت بە سیفر یارییەکەی پێ دۆراندو نەگەییشتە قۆناغی کۆتایی.

«بونیانی» لە ڕووبەڕوو بوونەوەی ڕیزبەندی دا بەرامبەر بە «ئیلیازیا ئیسماعیل»ی سەر بە ئیمارات وەستاو بە دەرەنجامی ١٠ بە پێنج سەرکەوتنی تۆمار کردو بوو بە خاوەنی میدالیای برۆنز.

کێبەرکێی کاراتەی پاڵەوانەتیی ئاسیا ٢٠٢١ بە ئامادە بوونی وەرزشوانانی ٢٩ وڵات لە پێتەختی کازاخستاندا خەریکە بەڕێوە دەچێت.

 

سەرپەیڤ