شوبات 03, 2022 11:33 Asia/Tehran
  • هەڵوەشانەوەی کێبەرکێی تیپی نیشتیمانیی رۆرانی ئازادی ئێران لەگەڵ ئەمریکا

سەرۆکی فیدراسیۆنی زۆرانی ئێران وتی: کێبەرکێی تیپە نیشتیمانییەکانی رۆرانی ئازادی ئێران و ئەمریکا بەڕێوە ناچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا،(عەلیڕەزا دەبیر) سەرۆکی فیدراسیۆنی  زۆرانی ئێران لە نامەیەک دا بۆ(بوریس بومگارتێنز) سەرۆکی فیدراسیۆنی زۆرانی ئەمریکا ڕایگەیاند: لە بەر دەرنەکرانی ڤیزەی 6 کەس لە ئەندامانی تیپی نیشتیمانیی زۆرانی ئێران، ئەم تیپە سەردانی ئەمریکا ناکات.

لە درێژەی نامەکەی (دەبیر) بۆ سەرۆکی فیدراسیۆنی زۆرانی ئەمریکادا هاتووە: تیپی نیشتیمانیی زۆرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەر نەدرانی ڤیزە بە 6 کەس لە وەرزشوانانی ئەم تیپە، لە کردەوەدا هەلی ئامادە بوون و بەشداری لە کێبەرکێی دۆستانە لەگەڵ تیپەکەی ئەمریکای بۆ ناڕەخسێت.

دەرنەکرانی ڤیزە لە لایەن کاربەدەستانی وڵاتی ئەمریکا سەرباری خۆشکرانی هەموو بەستێنێک لە لایەن ئەندامانی تیپەکەی ئێران و ئاراستەکردنی بەڤگەی پێویست و پێ و شوێنگرتنی بەردەوام ڕووی داوە.

کێبەرکێی دۆستانەی تیپە نیشتیمانییەکانی رۆرانی ئازادی ئێران و ئەمریکا بڕیار بوو 12ی فڤریە لە زەویی «گلاوب لایف» لە «ئارلبنگتۆن»ی تەگزاس بەڕێوە بچێت.

سەرپەیڤ