حوزه‌یران 14, 2022 10:41 Asia/Tehran
  • تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئۆسترالیا بە سەرکەوتنی بە سەر پێرۆدا گەییشتە مۆندیاڵی قەتەر

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئۆسترالیا بە سەرکەوتنی بە سەر تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی پێرۆدا گەییشتە مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، تیپە نیشتیمانییەکانی تۆپی پێی ئۆسترالیاو پێرۆ لە قۆناغی «پلی ئاف»ی کێبەرکێکانی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر ئێوارەی دووشەممە لە یاریگای «ئەلڕیان»ی قەتەر ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە کە ئەم ڕووبەڕوو بوونەوەیەش لە کۆتایی ١٢٠ خولەک بە دەرەنجامی سیفر بە سیفر کۆتایی پێ ھات. بەڵام ئۆسترالیا بە وەشاندنی پێناڵتی توانی بە دەرەنجامی ٥ بە ٤ بە سەر تیپەکەی پێرۆدا سەرکەوێت و بگاتە قۆناغی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر.

بەم دەرەنجامە چارەنووسی گروپی چوارەمی کێبەرکێکانی مۆندیاڵی قەتەریش ڕوون بووەوەو تیپەکەی ئۆسترالیا لە پاڵ تیپەکانی فەرەنسا، دانیمارک و تونس ڕاوەستا.

سەرپەیڤ