کەڵکورەگرتن لە تەکنۆلۆژیای نوێی دەرخستنی ئۆفساید لە مۆندیاڵی قەتەر
یه‌کێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا ڕایگه‌یاند که له یاریه‌کانی مۆندیالی 2022 ی قه‌ته‌ر ته‌کنۆلۆژیایه‌کی نوێ به‌کار ده‌هێنریت که حاڵه‌ته‌کانی ئۆفساید به وردی و به خێرایی دیاری ده‌کات.
ته‌کنۆلۆژیاکه پێکهاتووه له سێنسۆرێک که له‌ناو تۆپی تایبه‌ت به یاریه‌کانی جامی جیهان جێگیرکراوه، ئه‌م سێنسۆره جوڵه‌ی تۆپ دیاری ده‌کات، هاوکات دوازده کامێرای تایبه‌ت له شوێنه جیاجیاکانی یاریگا چاودێری جوڵه‌ی یاریزانان ده‌که‌ن و تۆماری ده‌که‌ن.
ئه‌م زانیاریانه کۆده‌کرێنه‌وه‌و به ماوه‌یه‌کی پێوانه‌یی و له ڕێگای ته‌کنیکی زیره‌کی دیجیتاڵ ده‌ستبه‌جێ شیکردنه‌وه‌یان بۆ ده‌کرێت و دواتر ناوبژیوانی لێ ئاگادار ده‌کرێته‌وه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به نزیکه‌ی بیست و پێنج چرکه جێبه‌جێ ده‌کرێت که ئه‌مه‌ش ده‌بێته هاریکارێکی باش بۆ ناوبژیوانان تا به دروستی و به خێرایی بڕیار له حاڵه‌ته گوماناویه‌کانی ئۆفساید له یاریه‌کان بده‌ن، دیمه‌نه‌کانی ئه‌م ته‌کنۆلۆژیایه به ته‌کنیکی سێ ڕه‌هه‌ندی له‌سه‌ر شاشه‌ی یاریگاو تیڤیه‌کان بۆ هانده‌ران و بینه‌رانی یاریه‌کان په‌خش ده‌کرێت، ئه‌م ته‌کنۆلۆژیایه به شێوه‌ی ئه‌زموونی له هه‌ردوو پاڵه‌وانێتی جامی وڵاتانی عه‌ره‌بی پارساڵ و مۆندیالی یانه‌کانی ئه‌مساڵ تاقیکرایه‌وه.