ته‌مووز 07, 2022 11:02 Asia/Tehran
  • پێشکەش کرانی خەڵاتی ھەڵکەوتەترین ڕاھێنەرو زۆرانبازی فەرەنگیی ئاسیا بە «موحەممەد بەنا»و «موحەممەد ڕەزا گەرایی»

جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی زۆرانی ئێران، خەڵاتی ھەڵکەوتەترین ڕاھێنەرو زۆرانبازی فەرەنگیی ئاسیای بە «موحەممەد بەنا»و «موحەممەد ڕەزا گەرایی» پێشکەش کرد.

«حەمید سوورییان» جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی زۆرانی ئێران، بە ئامادە بوون لە ماڵی زۆرانی شەھید موستەفا سەدرزادە خەڵاتی سێ ھەزار دۆلاریی ھەڵکەوتەترین ڕاھێنەرو زۆرانبازی فەرەنگی کاری ئاسیای بە «موحەممەد بەنا»و «موحەممەد ڕەزا گەرایی» پێشکەش کرد.

ئەنجومەنی زۆرانی ئاسیا ساڵی ڕایردوو «حەسەن یەزدانی» خاوەنی میدالیای زیوی ئولەمپیکی تۆکیۆو میدالیای زێڕی کێبەرکێ جیھانییەکانی نەرویژو میدالیای زێڕی کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی ئاسیا لە کازاخستانی بە ناوی باشترین ئازادکارو موحەممەد ڕەزا گەرایی خاوەنی میدالیای زێڕی ئۆلەمپیکی تۆکیۆو میدالیای زێڕی کێبەرکێ جیھانییەکانی نەرویژ بە ناوی باشترین فەرەنگی کاری کیشوەری کۆن لە ساڵی ٢٠٢١ ھەڵبژارد.

ئەم ئەنجومەنە ھەروەھا «موحەممەد بەنا» لە بواری زۆرانی فەرەنگی و «غوڵامڕەزا موحەمەدی»ی لە بواری زۆرانی ئازاد وەک ھەڵکەوتەترین ڕاھێنەرانی تیپەکانی ئاسیایی بەشداری ئۆلەمپیکی تۆکیۆ ھەڵبژارد بوو.

سەرپەیڤ