گەییشتنی چوار نوێنەری ئێران بە قۆناغی کۆتایی زۆرانی فەرەنگیی لاوانی پاڵەوانەتیی ئاسیا
لە ڕووبەڕوو بوونەوەی پێنج کێشی دووھەمی کێبەرکێکانی زۆرانی فەرەنگیی لاوانی پاڵەوانەتیی ئاسیا ، چوار نوێنەری ئێران گەییشتنە قۆناغی کۆتایی.
ململانێی پێنج کێشی دووھەمی کێبەرکێکانی زۆرانی فەرەنگیی لاوانی پاڵەوانەتیی ئاسیا ، ڕۆژی چوارشەممە لە شاری مەنامەی پێتەختی بەحرەین بەرپا کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی یانەیس پەیامنێرانی لاو، لە کۆتایی کێبەرکێکانی دوێنێ دا، «ئەحمەد ڕەزا موحسین نەژاد» لە کێشی ٦٠ کیلوگرامی، سەید دانیال سوهرابی لە کێشی ۶۷ کیلۆگرامی، «ئەمیر عەبدی» لە کێشی ٧٢ کیلۆگرامی، «عەلیڕەزا مۆمھەمدی» لە کێشی ٨٢ کیلۆگرامی ڕێیان لە کێبەرکێی قۆناغی کۆتایی کەوت و «ئەمیر ڕەزا ئەکبەری» لە کێشی ٩٧ کیلۆگرامی گەییشتە قۆناغی ڕیزبەندی..
لە ڕۆژی یەکەمی ئەم کێبەرکێیانەش «ئارەش نیگەهداری»، «ئیمان موحەممدی»و «فەردین هیدایەتی» لە کێشی ۵۵، ۶۰ و ۱۳۰ کیلۆگرام میدالیای زێڕیان مسۆگەر کرد، «مەسعود کاووسی» لە کێشی ۷۷ کیلۆگرام بوو بە خاوەنی میدالیای زیوو «عەلیڕەزا عابیدی دەرزی» لە کێشی ۸۷ کیلۆگرام به میدالیای برۆنزی بردەوە.