ته‌مووز 30, 2022 14:09 Asia/Tehran
  • پەردەلادان لە سەر فەرشی گرانبایی ئێران تایبەت بە مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر

فەرشی گرانبایی ئێران تایبەت بە مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر، پەردەی لە سەر ھەڵگیرا.

فەرشی تایبەت بە مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر کە لە ڕیزی سەرەکی ترین ھێماکانی گەورەترین ڕووداوی وەرزشیی ساڵی ٢٠٢٢ی قەتەرە، پەردەی لە سەر ھەڵگیراو ڕەوانەی ئەو وڵاتە کرا.

لە دیزاینی ئەم فەرشە گرانباییەی ئێران دا وێنەی تۆپەکانی تەواوی خولەکانی مۆندیاڵ، سیما ھەڵکەوتەکانی تۆپی پێی جیھان، ئاڵای تیپەکانی بەشداری مۆندیاڵی ٢٠٢٢و زانیاریی پەیوەست بە قەتەری میوانداری ئەم کێبەرکێیانە بەکار ھێنراوە.

«ئیسماعیل شەفیعی» داھێنەری ئەم بەرھەمە ھونەرییە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی ئێران پرێس لە تەورێز وتی: فەرشی تایبەت بە مۆندیاڵی قەتەر لە ماوەی ٣٤ مانگ دا چنراوەو دەبێتە یەکێک لە ھێما گرینگەکانی گەورەترین ڕووداوی وەرزشیی ساڵی ٢٠٢٢ لە ئاستی جیھانداو وەک ھێمایەکی کلتووری ئێران لە مۆندیاڵ دا دێتە ئەژمار.

«ئەحەد عەزیم زادە» سەرۆکی سەندیکای فەرش فرۆشەکانی تەورێزیش وتوویەتی: بە سەرنجدانی ئەوەی کە لە وڵاتانی جۆربەجۆرەوە بۆ بەشداری لە مۆندیاڵی قەتەر سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن، ئاسەوارو بەرھەمی زۆر نومایش دەکرێت، بەڵام بەرھەمی ھەرماوی فەرشی ھەورێشمی تەورێز بەرھەمێکی لەیادنەکراو دەبێت و بۆ ئێران شانازیەکی ھەمیشەیی بە دیاری دێنێ.

سەرپەیڤ