کچێکی وەرزشوانی لوبنانی ئامادە نەبوو کێبەرکێ لەگەڵ خەنیمە زایونییەکەی بکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i413172-کچێکی_وەرزشوانی_لوبنانی_ئامادە_نەبوو_کێبەرکێ_لەگەڵ_خەنیمە_زایونییەکەی_بکات
وەرزشوانێکی لاوی لوبنانی، بۆ پشتیوانی لە نەتەوەی فەلەستین و دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و سازان، ڕەتیکردەوە کێبەرکێ لەگەڵ خەنیمە زایۆنییەکەی بکات و لە پاڵەوانێتیی تۆپی سەر مێز لە پورتوگال کشایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 26, 2022 17:15 Asia/Tehran
  • کچێکی وەرزشوانی لوبنانی ئامادە نەبوو کێبەرکێ لەگەڵ خەنیمە زایونییەکەی بکات

وەرزشوانێکی لاوی لوبنانی، بۆ پشتیوانی لە نەتەوەی فەلەستین و دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و سازان، ڕەتیکردەوە کێبەرکێ لەگەڵ خەنیمە زایۆنییەکەی بکات و لە پاڵەوانێتیی تۆپی سەر مێز لە پورتوگال کشایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سەماء ڕۆژی شەممە، "بێسان شیری" پاڵەوانی پینگ پۆنگی خوار تەمەن ١١ ساڵانی لوبنان، پاش ئەوەی لە ڕێگای پشکەوە خەنیمێکی سەربە ڕژێمی زایۆنیستی بۆ بەربەرەکانێ کردنی ھەڵبژێردرا، لە جامی پاڵەوانێتیی تۆپی سەرمێزی پورتوگال کشایەوە.

«بیسان شیری» کە لە ڕیزی خوار تەمەنی ١١ ساڵان پلەی یەکەمی جیهان بوو، ئامادە بوو پلەی خۆی لەدەست بدات بەڵام لەگەڵ وەرزشوانێکی ڕژێمی زایۆنی کێبەرکێ نەکات.

پێش ئەمەش ژمارێک لە وەرزشوانانی لوبنانی کە بەرەوڕووی خەنیمێکی سەربە ڕژێمی زایۆنی بووبوونەوە، بۆ هاوسۆزی دەربڕین لەگەڵ نەتەوەی فەلەستین دژایەتی خۆیان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و سازان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی دەربڕی و لە کێبەرکێکە کشانەوە.