تشرینی دووه‌م 28, 2022 11:08 Asia/Tehran
  • مۆندیاڵی قەتەر؛ داوەرە بەناوبانگەکەی ئیسپانیا بوو بە داوەری کێبەرکێ هەستیارەکەی ئێران و ئەمریکا

داوەرە ناسراوەکەی ئیسپانیا لە حەوتەی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢ لە کۆمەڵەی دووهەمدا دادوەریی یاریی نێوان ئێران و ئەمریکا دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپە نیشتیمانییەکانی تۆپی پێی ئێران و ئەمریکا شەوی چوارشەممە کاتژمێر ٢٢:٣٠ بە کاتی تاران لە حەوتەی سێهەم و کۆتایی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢ لە کۆمەڵەی دووهەم ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنی بەرپرسانی پاڵەوانێتییەکە، «ئانتۆنیۆ ماتیۆ لاهۆز»،داوەری ناسراوی ئیسپانیا، داوەرایەتیی ئەم یارییەی بە ئەستۆیە. ئەم داوەرە تەمەن 45 ساڵانە پێشتر داوەریی ململانێی نێوان هەڵبژاردەکانی قەتەر و سێنێگالی کردبوو، کە بە بردنەوەی  سێ بە یەکی شێرەکانی تارانگا یارییەکە کۆتایی پێ هاتبوو.

هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆمەڵەی دووهەمی جامی جیهانی بە کۆکردنەوەی ٣ خاڵ لە پلەی دووهەمدایە و ئەمریکاش بە کۆکردنەوەی ٢ خاڵ لە پلەی سێهەمدا.

سەرپەیڤ