تشرینی دووه‌م 28, 2022 23:21 Asia/Tehran
  • ئێران بوو بە چوارەمین هەڵبژاردەی گۆڵکاری مۆندیاڵ

ئێران بە تۆمارکردنی 4 گۆڵ لە 2 یاریدا، بە هاوبەشی لەگەڵ کرواتیا کە (4 گۆڵی لە 2 یاریدا) تۆمار کردووە، لە ڕیزی چوارەمدا وەستاوە وەک گۆڵکارترین تیپەکانی جامی بیست و دووھەم ھەتا ئێستا.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی «فۆکس سپۆرتس»، ئێران بە تۆمار کردنی چوار گۆڵ لە دوویاری دا بە هاوبەشی کرواتیا کە (٤ گۆڵی لە ٢ یاریدا) تۆمار کردووە، لە ڕیزی چوارەمی ھاوبەشی گۆڵکارترین تیپەکانی جامی بیست و دووھەم ھەتا ئێستا وەستاوە.

ئیسپانیا بە ٨ گۆڵ پلەی یەکەمە، فەرەنسا و ئینگلتەرا بە ٦ گۆڵ بە ھاوبەشی لە پلەی دووھەمدان.

ڕۆژی هەینی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە دووهەمین یاری خۆی لە جامی جیهانیی قەتەر ٢٠٢٢ ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی وێڵز بووەوە و بە دوو گۆڵی بێوەڵام سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

 

سەرپەیڤ