تشرینی دووه‌م 29, 2022 06:30 Asia/Tehran
  • کەریم ئەنساری فەرد: دەمانەوێت مێژوویەکی تر دروست بکەین

هێرشبەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لەبارەی یاری هەڵبژاردەی ئێران لەگەڵ ئەمریکا لە یارییە کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2022 جەختی کرد: دەمانەوێت مێژوویەکی دیکە بخولقێنین.

ئەمڕۆ سێشەممە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە سێهەمین یاریی کۆمەڵەی خۆی لە مۆندیاڵی قەتەری 2022 ڕووبەڕووی ئەمریکا دەبێتەوە. ئێران لەگەڵ ئینگلتەرا، وێڵز و ئەمریکا لە کۆمەڵەی دووەمی پاڵەوانێتییەکەدایە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، «کەریم ئەنساری فەرد»، هێرشبەری هەڵبژاردەی نیشتمانیی ئێران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەی بەرامبەر ئەمریکا وتی: دوای سەرکەوتنی مێژوویی لە دوایین یاری، بەرامبەر وێڵز، دەبێت خۆمان بۆ یارییەکەی دیکەشمان ئامادە بکەین.

ئەنساری فەرد وتیشی: ئێمە دەزانین ئەم یارییە چەندە گرنگە بۆ ئەوەی بتوانین ڕۆژێکی تری مێژوویی دروست بخولقێنین. ️

هەروەها هێرشبەری هەڵبژاردەی ئێران دەڵێت: هەموو یاریزانەکان ئامادەن و دەبێت پێکەوە کاربکەین. ️

ئەنساری فەرد ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە یاریزانی وامان هەیە کە دەتوانین مێژوویەکی تریان پێ بخولقێنین.

هەروەها «کارلۆس کەیرۆش»، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێرانیش ڕۆژی (دووشەممە) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش یاریی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بەرامبەر ئەمریکا ڕایگەیاند: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجام و سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو.

سەرپەیڤ