تشرینی دووه‌م 29, 2022 09:51 Asia/Tehran
  • ھەڵبژاردەکانی تۆپی پێی ئێران و ئەمریکا ئەمشەو لە قەتەر ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە

ھەڵبژاردەکانی تۆپی پێی ئێران و ئەمریکا ئەمشەو شێ شەممە لە سەر چوارشەممە لە درێژەی ململانێکانی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ھەڵبژاردەکانی تۆپی پێی ئێران و ئەمریکا کاتژمێر ٢٢:٣٠ بە کاتی تاران لە چوارچێوەی حەوتەی سێهەمی قۆناغی بەکۆمەڵی کێبەرکێی مۆندیاڵی٢٠٢٢ لە کۆمەڵەی دووهەم لە یاریگای «ئەلسەمامە» ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە .

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بە سەرکەوتنی بە سەر «وێڵز»داو شکست ھێنانی لە ھەمبەر ئینگلتەرا ڕووبەڕووی ئەمریکایەک دەبێتەوە کە لەگەڵ دوو ھەڵبژاردەدا یەکسان ھاتووەتەوە.

لەم کۆمەڵەیەدا ئێران بە سێ خاڵ دوای ئینگلتەرای چوار خاڵەدا چەنسێکی زیاتری لەمەڕ ھەڵکشان بۆ قۆناغی دواتر ھەیە، ئەمریکاش بە دوو خاڵ لە ڕیزی سێھەم و «وێڵز»ی یەک خاڵەش لە خوارترین ئاستی خشتەی کۆمەڵەی دووھەمەوەیە.

جێگای ئاماژەیە، لە مۆندیاڵی ١٩٩٨ ی فەرەنساش ئێران و ئەمریکا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە کە سەرکەوتنی دوو بە یەکی ئێرانی لێ کەوتەوە.

سەرپەیڤ