کانونی یه‌که‌م 07, 2022 15:13 Asia/Tehran
  • تیپی نیشتیمانیی سۆمۆی ئێران لە مۆندیاڵی مۆسکۆدا بوو بە جێگری پاڵەوان

تیپی نیشتیمانیی سۆمۆی ئێران بە بردنەوەی پێنج میدالیای ڕەنگاوڕەنگ، بوو بە جێگری پاڵەوانی مۆندیاڵ لە مۆسکۆدا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، مۆندیاڵی سومۆی وڵاتانی ھاوبەرژەوەند بە ئامادە بوونی وەرزشوانانی ١٧ وڵات بە میوانداریی ڕووسیاو لە یاریگای کۆشکی ئۆڵۆمپیک لەشاری  چێخۆف لە مۆسکۆ  بەڕێوەچوو.

لە کۆتایی ئەم خولەی کێبەرکێکان ،تیپی نیشتیمانیی سۆمۆی ئێران بە دەست خستنی سێ میدالیای زیوو برۆنزی بە کۆمەڵ، دوای ڕووسیای میواندار  لە سەر سەکۆی پاڵەوانەتیی وەستا.

لەم ڕیزبەندییەدا مەنگۆلیاش لە پلەی سێھەم دایە.

سومۆ جۆرێکی  کۆنی زۆرانبازییە کە تیای دا  کێش و قەبارە و هێز لە پلەی یەکەم دایەو  گرنگییەکی سەرەکییان هەیە.

سەرپەیڤ