نوێترین هەواڵی پێکانەکەی مێسی پێش یاریی کۆتایی مۆندیاڵ
بڵاوکراوەیەکی ئەرژەنتینی دوایین دۆخی پێکانەکەی «لیۆنێل مێسی» پێش یاریی کۆتایی مۆندیاڵی ئاشکرا کرد.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فارس، ڕۆژی یەکشەممە یاریی کۆتایی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ لە نێوان ئەرژەنتین و فەرەنسا بەڕێوەدەچێت.
«لیۆنێل مێسی»، سوپەرئیستارەکەی «ئەلبی سێلێست» لە یارییەکەی بەرامبەر کۆرۆاتیا هەستی بە پێکان کرد و دوێنێ بەشداریی پرۆڤەی کۆمەڵەکانی نەکرد.
پێکانەکەی «مێسی» پێش یاریی کۆتایی جامی جیهانیی ٢٠٢٢ هاندەرانی ئەرژەنتینی نیگەران کردووە . هەر لەم پێوەندییەدا گۆڤاری «کلارین»ی ئەرژەنتینی ڕاستییەکانی پێکانەکەی ئەم سوپەرئیستارەی ئاشکرا کرد.
ئەم میدیایە نووسیویەتی: «مێسی» بەشداریی پرۆڤەکانی ڕۆژی پێنجشەممەی نەکرد، بەڵام نابێت هاندەران نیگەران بن چونکو وەک باسی دەکرێت ئەم یاریزانە لە هۆڵی وەرزش ڕاهێنانی کردووە و دەتوانێت لە یاری کۆتایی مۆندیاڵدا بەشداریی بکات.