کانونی یه‌که‌م 18, 2022 10:28 Asia/Tehran
  • کڕۆواسیا بە شکاندنی مەراکیش گەییشتە پلەی سێهەمی مۆندیالەکەی قەتەر

تیمی نیشتمانیی کڕۆواسیا بەئاکامی دوو بەرامبەر بە یەک مەراکیشی شکاندو گەییشتە پلەی سێهەمی مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر.

ڕووبەرووبوونەوەی ڕیزبەندیی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر دوێنێ شەممە لەنێوان کڕۆواسیاو مەراکیش بەڕێوە چوو.

ئەو ڕووبەروبوونەوە سەرنج ڕاکێشە لە نیوەی یەکەمی دا سێ گۆڵی پێ بوو کە پشکی کرۆواتەکان لەو نێوەدا دوو گۆڵ و پشکی تیمی مەراکیشیش گۆڵێک بوو.

"ژۆسکۆ گواردیول" لە خولەکی حەوت دا گۆڵی یەکەمی یاریەکەی لەبەرژەوەندی کڕۆواسیا بەجوانی تۆمار کرد.

لەسەرەوەبوونی کڕۆواسیا زۆری نەخایاند، چونکە هەرتەنیا دوو خولەک لەدوای ئەوە "ئەشرەف دەری"ی یاریزانی مەراکیشی توانی تۆپەکە بەڕێکاتە نێو دەروازەی کڕۆواسیا.

«میسلاو ئۆرشیچ» لە خولەکی چل و سێ دا گۆڵی دووهەمی تیمی کڕۆواتیاشی خەمڵاند.

نیوەی دووهەمی ئەو ڕووبەڕووبوونەوە سەرنج ڕاکێشە هیچ گۆڵێکی لێ نەکەوتەوەو بەمجۆرە یارییەکە بەئاکامی دوو بە یەک لەبەرژەوەندیی کڕۆواسیا کۆتایی هات تاکوو جێگیری پاڵەوانی ساڵی ٢٠١٨ئەمجارەیان لە قەتەر پلەی سێهەم وەدەست بهێنێ.

ڕووبەڕووبوونەوەی فیناڵی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر ئەمڕۆ یەکشەممە کاژێر شەش ونیو لەنێوان ئەرژەنتین و فەڕانسا بەڕێوە دەچێ.

سەرپەیڤ