کانونی یه‌که‌م 18, 2022 23:26 Asia/Tehran
  • ئەرژەنتین بوو بە پاڵەوانی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین لە یاریی کۆتایی مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر بە لێدانی سزا لە هەڵبژاردەی فەرەنسای بردەوە و بوو بە پاڵەوان.

بە پێی ڕاپۆرتی بەشی وەرزشیی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر، بەم سەرکەوتنە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین بۆ سێیەم جار ناسناوی پاڵەوانەتیی مۆندیاڵی بەدەست هێنا.

یاریی نێوان هەردوو هەڵبژاردەکە بە ئەنجامی 2-2 یەکسانبوو، ئەم یەکسان بوونەش بە تۆمار کردنی ھەریەکەو گۆڵێکی ترو لە  خولەکی ٩٠ و لە کاتی قەرەبوودا کە دەرەنجامەکەی کرد بە سێ بە سێ،وەک خۆی مایەوەو یارییەکە بە بێ دیاری کرانی پاڵەوان کۆتایی پێ ھات.

سەرەنجام لە کاتی وەشاندنی سزادا ئەرژەنتین بە سەر تیپەکەی فەرەنسادا سەرکەوت و بۆ سێھەم جار بە درێژایی مێژووی تۆپی پێ پاڵەوانێتیی جیھانی  مسۆگەر کردەوە.

پێش ئەمەش هەڵبژاردەی ئەرژەنتین لە ساڵانی ١٩٧٨ و ١٩٨٦ پاڵەوانێتی تۆمار کردبوو.

سەرپەیڤ