کانونی یه‌که‌م 23, 2022 15:39 Asia/Tehran
  • زۆرانبازێکی ئێرانی بوو بە باشترین ئەستێرەی لاوی ساڵ لە زۆرانی ئازاددا

«ڕەحمان عەموزاد» زۆرانبازی نیشتمانیی ئێران لە کێشی ٦٥ کیلۆ لە لایەن فیدراسیۆنی جیهانیی زۆرانبازییەوە وەک ئەستێرەی لاوی یەکەمی زۆرانی ئازاد بۆ لە ساڵی ٢٠٢٢ هەڵبژێردرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی "وەرزەشی سێ"، فیدراسیۆنی زۆرانبازیی جیهانی ڕۆژی پێنجشەممە باشترین زۆرانبازانی سێ بەشی زۆرانی ئازاد، زۆرانی فەرەنگی و زۆرانی ئافرەتانی وەک ئەستێرەی تازەسەرهەڵدانی زۆرانی جیهان ڕاگەیاندو «ڕەحمان عەموزاد» لە بەشی زۆرانی ئازاد وەک باشترین گەنجی ساڵ لە ساڵی 2022  ناسێندرا کە دیارە ئەمەش لە تەمەنی بیست ساڵان دا شانازییەکی گەورە دێتە ئەژمار.

عەموزاد کە لە ئاستی تەمەنی خوارتر نیشانی دابوو کە بەچ شێوازێکی نایاب زۆران دەگرێت ، ئەمساڵ توانی ئاستێکی نایاب لە کێشی ٦٥ کیلۆگرامی پاڵەوانێتی جیهانیی گەورەساڵان نیشان بدات.

ئەم وەرزشوانە نیشتیمانییەی بواری زۆرانی ئێران بە شکستپێهێنانی لێبڕاوانەی هەموو ڕکابەرەکانی و بە نمایشکردنی تەکنیکە سەرنجڕاکێشەکانی میدالیای زێڕی جیهانی بەدەستهێنا.

سەرپەیڤ