کانونی دوھەم 07, 2023 15:44 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی هەڵبژاردەی دووانەی ئێران بۆ قۆناغی ١٦ی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی تۆپی سەرمێزی ساڵی ٢٠٢٣

هەڵبژاردەی دووانەی ئێران دوای بردنەوە لە بەرامبەر ئیماراتی ڕکابەری سەرکەوت بۆ قۆناغی ١٦ی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠٢٣ی تۆپی سەر مێز.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فارس، لە سەرەتای پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠٢٣، تیپی دوو یاریزانەی داگری «ئەمین ئەحمەدیان»و«ئەمیر حسێن هێدایی» بەئەنجامی ٤-١ لەهەڵبژاردەی دووانەی ئیمارات دا سەرکەوتنیان مسۆگەر کردو بۆ قۆناغی هەشتەمی کۆتایی ھەڵکشان.

هەڵبژاردەی نیشتیمانیی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە قۆناخی شانزەهەمدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی دوو یاریزانەکەی هیندستان دەبێتەوە.

کێبەرکێی ھەڵبژاردەکانی مۆندیاڵی ٢٠٢٣ لە ٧ تا ١٣ی ژانویە لە دۆحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەدەچێت.

سەرپەیڤ