کانونی دوھەم 20, 2023 12:55 Asia/Tehran
  • جامی وەلانانی تۆپی پێی ئیتاڵیا؛ ھەڵکشانی «یۆڤانتۆس» و داکشانی «مۆنزا»

یانەی «یۆڤانتۆس» بە سەرکەوتنی لە بەرامبەر «مۆنزا» بۆ قۆناغی داهاتووی جامی تۆپی پێی ئیتاڵیا ھەڵکشا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە چوارچێوەی قۆناغی ١٦ی جامی ئیتاڵیا، لە کاتژمێر ٢٣:٣٠ شەوی پێنجشەممەوە، تیپەکانی «یۆڤانتۆس» و «مۆنتیزا» لە یاریگای «ئەلیانز» ڕووبەڕووی  یەکتر بوونەوەو  یارییەکەش بە دەرەنجامی  ٢-١ بە قازانجی «یۆڤانتۆس» کۆتایی پێ هات.

لە خولەکەکانی یەکەمی یارییەکەدا «یۆڤانتۆس» توانی گۆڵ تۆمار بکات. لە خولەکی ٨ «مۆیزە کەین» گۆڵی یەکەمی مسۆگەرکرد. بەڵام لە خولەکی ٢٤دا «ماتیا ڤالۆتی» گۆڵی یەکسانبوونەوەی تۆمارکرد و گێمی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ١-١ کۆتایی پێ هێنا.

لە کۆتایی گێمی دووھەمدا فێدریکۆ کیزای تازەهاتوو لە خولەکی ٧٨دا جوڵەیەکی تاکە کەسی کرد و بە جوانی تۆپەکەی خستە ناو گۆڵی مۆنتیزا.

لە کۆتاییدا ئەم یارییە بە بردنەوەی 2-1 بە قازانجی یۆڤانتۆس کۆتایی هات و ئەم تیپە توانی سەرکەوێت بۆ قۆناغی داهاتووی جامی ئیتاڵیا.

سەرپەیڤ