درەوشانەوەی خوێندکارانی ئێرانی لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکانی ژمێریاریی زەینی
تیمی ژمێریاریی زەینیی ئێران لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی ژمێریاریی زەینیی ساڵی ٢٠٢٣ کە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو، درەوشایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، «عەبدولجەواد ئالبۆغبیش» نوێنەری ڕێکخراوی ژمێریاریی زەینی SDMATH ی ئێران ڕایگەیاند: لەم خولەی پێشبڕکێکاندا زیاتر لە ٢٠٠٠ بەشداربوو لە ١٠ وڵاتەوە، لەوانە ئەڵمانیا، سویید، ئیمارات، عەرەبستان، میسر، تونس ، هتد پێکەوە کێبەرکێیان کرد کە لەم ناوەدا پشکی تیپەکەی ژمێریاریی زەینیی ئێران ٦ میدالیای زێڕ و ٢ میدالیای زیو و میدالیایەکی برۆنزی بووە.
«عەبدولجەواد ئالبۆغبیش» سەبارەت بە ناوەڕۆکی پرسیارەکانی ئەم پێشبڕکێیە، ڕایگەیاند کە شێوازی وەڵامدانەوەی بەشداربووان لەسەر بنەمای پەنجەکانیانە، کە بۆ یەکەمجار لە جیهاندا لەلایەن «سلێمان ئەدیاب»ی خەڵکی فەلەستینییەوە داهێنراوە، کە بەهێزترین و خێراترین ڕێگەی ژمێریاریی زەینی لە جیهاندایە.
پێشکەوتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی ٤٤ ساڵ دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بە جۆرێکە کە تەنانەت دوژمنانیش دانی پێدا دەنێن و ناتوانن نکۆڵی لێ بکەن.
بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی کۆمەڵگا، زیادکردنی ڕێژەی خوێندەواری، گەشەی ناوەندە زانستییەکانی قوتابخانە و زانکۆکان، پەرەسەندنی ژمارەی خوێندکاران لە بوارە زانستییە جۆراوجۆرەکان، پلەی یەکەمی ئێران لە ڕووی ژمارەی بابەت و ئاماژە زانستییەکان، تۆمارکردنی داھێنان و ھەڵکەوتە بوون لە بواری تەکنەلۆژیای نانۆ، ناڤۆکی، گەردونگەڕی و خانە بنەماییەکان، لە ڕیزی گرنگترین دەستکەوتە زانستی و تەکنۆلۆژییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دادەنرێن.
جێگای ئاماژەیە کە 2%ی زانستی جیهان لە ئێران بەرهەم دێت.