کانونی دوھەم 31, 2023 07:12 Asia/Tehran
  • پاڵەوانێتیی فوتساڵی ئافرەتانی ئێران لە کێبڕکێی کافادا

هەڵبژاردەی نیشتمانیی فوتساڵی ئافرەتانی ئێران بە شکست پێ هێنانی ئۆزبەکستان توانی ناسناوی پاڵەوانیەتیی کافا بباتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دیداری تیپە نیشتیمانییەکانی فوتساڵی ئافرەتانی ئێران و ئۆزبەکستان لە پاڵەوانێتیی کافا ڕۆژی دووشەممە بەڕێوە براو هەڵبژاردەی ئێران بە ئەنجامی ٥:٤ یارییەکەی بردەوەو ناسناوی پاڵەوانێتیی خولی دووھەمی کێبڕکێی فوتساڵی ئافرەتانی کافای بە خۆی تەرخان دا.

گۆڵەکانی ئێران لەم یارییەدا  بە دوو گۆڵی «سارا شیربەیگی» و دوو گۆڵی «مەھسا کەماڵی»و گۆڵێکی  «فریشتە کەریمی» تۆمارکران.

لە درێژەی ئەم پاڵەوانێتییەدا، هەڵبژاردەی فوتساڵی تاجیکستانیش بە شکست پێ هێنانی قڕقیزستان ناسناوی سێیەمی بەدەست هێنا.

پاڵەوانێتییەکە بە میوانداریی ئۆزبەکستان بەڕێوەچوو.

جێگەی ئاماژەیە، ئافرەتانی فوتسالی ئێران ساڵی ڕابردوو لە تاشکەندیشدا بە سەرکەوتن بە سەر تیپەکانی وڵاتانی ئۆزبەکستان و قرقیزستان و تاجیکستان بوون بە پاڵەوان.