شوبات 02, 2023 07:15 Asia/Tehran
  • کۆتایی ھاتنی یەکەم ڕۆژی زۆرانی ئازادی کروڤاتیا بردنەوەی ٣ میدالیا بۆ ئێران  بە دیاری ھێنا

لە کۆتایی یەکەم ڕۆژی کێبڕکێی ڕیزبەندیی زۆرانی ئازاد لە شاری «زاگرێب»ی پایتەختی کروڤاتیا، تیمی زۆرانبازی ئازادی ئێران دوو خەڵاتی زێڕ و زیوێکی بەدەست هێنا.

پاڵەوانێتیی زۆرانی ئازادی زاگرێبی ٢٠٢٣ یەکەمین پێشبڕکێی ڕیزبەندیی فیدراسیۆنی زۆرانی جیهانییە لە ئەمساڵ دا. ئەم پێشبڕکێیانە لە ١٢ تا ١٦ی ڕێبەندان لە سێ بەشی ئازاد ، فەرەنگی و ئافرەتان بەڕێوە دەچێت.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، حەسەن یەزدانی لە یاریی کۆتایی دا بۆ«ھایاتۆ ئیشیگورۆ» لە ژاپۆن چووە مەیدانەوەو لە کۆتایی دا بە نمرەی نایابی ١٣:٢ سەرکەوتنی بەدەستهێنا و میدالیای زێڕی ئەم پێشبڕکێیەی بەوپەڕی ھێزەوە مسۆگەر کرد.

«ڕەزا ئەتەری»ش لە کێشی ٦١ کیلۆدا وێڕای شکست پێ هێنانی ڕکابەرەکانی میدالیای زێڕی بەدەست هێنا.

ئەمەو «یونس ئیمامی»ش لە کێشی ٧٤ کیلۆدا بە ئەنجامی ٣-٣ یارییەکەی بە «جەیسۆن نۆلف» ئەمریکی دۆڕاندو بە دەستخستنی میدالیای زیوی وازی ھێنا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە سێ پێشبڕکێی کێشی دووەم بەڕێوەدەچێت. «عەلی سەوادکۆهی» لە کێشی ٧٩ کیلۆگرام «ئەمیرعەلی ئازەرپیرا» لە کێشی ٩٧ کیلۆگرام و «ئەمیر حسێن زارع» لە کێشی ١٢٥ کیلۆگرام دا، ٣ نوێنەری دیکەی ئێرانن لەم پێشبڕکێیانەدا.

سەرپەیڤ