ڕستەی «یا عەلی» ١٤٦٧ جار بە خەتی خۆش دەنووسرێتەوە
بە ئامادەبوونی یەکێک لە خەتخۆشە ناودارەکانی ئێران، ئاھەنگی نووسینەوەی ڕستەی «یاعەلی» لە باخچەی کتێبی تاران بەڕێوەدەچێت و ئەم ڕستەیە ١٤٦٧ جار بە خەتی خۆش دەنووسرێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتیەکانی باخچەی کتێبی تاران، بە بۆنەی لەدایکبوونی ئیمامی عەلی (ع) و ڕۆژی باوک ئەمڕۆ هەینی دوای بانگی نیوەڕۆ دەست پێ دەکات و ھەتا بانگی مەغریبیش بەردەوام دەبێت.
لەم ڕووداوەدا، بە بۆنەی ١٤٦٧ـەمین ساڵگەڕی لەدایکبوونی ئەمیری موئمینان ئیمامی عەلی(ع)، ١٤٦٧ جار ڕستەی «یا عەلی» لەسەر بەردەنووسێکی درێژ بە خەتی خۆش دەنوسرێتەوە.
بەشداری کردن لەم ئاھەنگ و پرۆگرامەدا بۆ ھەمووان ڕێگە پێدراوو بەلاشەو ئامادە بوونیش دەتوانن بەشداریی تیادا بکەن.
سبەینێ شەممە ١٣ی ڕەجەبی ساڵی ١٤٤٤ی کۆچیی مانگی ڕێککەوت لەگەڵ ١٥ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠١ی کۆچیی ھەتاوی و چوارەمی فڤریەی ساڵی ٢٠٢٣ی زایینی ھاوتەریبە لەگەڵ ساڵگەڕی لەدایک بوونی ئیمامی عەلی(ع) کە ئەم ڕۆژە لە ئێرانی ئیسلامی دا وەک ڕۆژی باوک ناودێری کراوە.