May 02, 2023 13:33 Asia/Tehran
  • نمایشی هونەر و موسیقای ئێران لە پیشانگای دەستیی ئیتالیا + ڤیدیۆ

ژوورەکانی کاری دەستکردی ئێران لە هەشتاو ​​حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی پیشەسازیی دەستی لە شاری فلۆرانسی ئیتالیا لەلایەن سەردانکەرانەوە پێشوازییان لێکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ئێرانپرێس لە ئیتالیا، هونەرمەندانی ئێرانی بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ (٢٥ی ئاپریل ھەتا ١ی مانگی مای ٢٠٢٣) لە پێشانگای نێودەوڵەتیی فلۆرانس هونەرە نەریتیەکانی ئێرانیان نمایش کرد.

Image Caption

«فەریبۆرز عەزیزی» بەڕێوەبەری ھۆڵی ئێران لە پێشانگای پیشەسازیی دەستیی فلۆرانس، بە پەیامنێری ئێرانپرێس لە ئیتالیای وت: "ئەمساڵ هونەرمەندانی ئێرانی لە قەواخی گرووپێکی ٥٤ کەسیدا بە هاوکاریی ناوەندی نێودەوڵەتیی بازرگانیی دەرەکی بەشداری ئەم پێشانگایە بوون.

عەزیزی وتیشی:هونەرمەندانی ئێرانی لە پێشانگای پیشە دەستییەکانی فلۆرانسدا ئامادەیییەکی بەهێزیان هەبوو، جگە لە پێشکەشکردنی دەستکاری ئێران، ورشەی ڕاھێنانی موسیقاشیان بۆ ئەو ئیتاڵیانەی کە ئارەزووی هونەرو مۆسیقای نەریتیی ئێرانیان هەبوو، بەرپا کرد.

ئامادەبوونی هونەرمەندانی ئێرانی لە پێشانگای نێودەوڵەتیی پیشەسازیی دەستیی فلۆرانس ڕەنگدانەوەی بەرفراوانی لەسەر کەناڵە تەلەفزیۆنییە ناوخۆییەکانی ئیتالیا هەبوو.

پێشانگای کاری دەستی فلۆرانس کۆنترین پێشانگای کاری دەستییە لە ئیتاڵیا.

سەرپەیڤ