ئاب 19, 2023 14:05 Asia/Tehran
  • شۆڕشێکی پزیشکی.. دەرمانێک بۆ دووبارە گەشەی ددانی تێکچوو بەرهەمدەهێنرێت

تاقیکردنەوە کلینیکیەکان بۆ دەرمانێک دەستیپێکردووە کە ڕەنگە شۆڕشێک لە جیهانی چارەسەری دداندا بکات، چونکە ڕەنگە ببێتە هۆی گەشەسەندنی ددانەکان دوای تێکچوون یان شکان.

تیمێکی پەیمانگای توێژینەوەی پزیشکی لە نەخۆشخانەی کیتانۆ لە ژاپۆن  تاقیکردنەوەکەیان كردووە، بۆ ئەو کەسانەیە تووشی كەمی گەشەی ددان دەبن،کە حاڵەتێکی بۆماوەیی دەگمەنە و ڕێگری دەکات لە گەشەکردنی ددانی منداڵان و گەورەساڵان بە شێوەیەکی ئاسایی.

بەپێی گۆڤاری "Science Alert" ، پزیشکان دژەتەنێکیان دۆزیوەتەوە کە توانای کەمکردنەوەی چالاکیی جینێکی هەیە بەناوی " USAG-1 "، کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە سنووردارکردنی گەشەی ددانەکانەوە هەیە دووبارە.

دژەتەنەکە لەسەر مشک و مێشوولە تاقیکرایەوە بەبێ ئەوەی هیچ کاریگەریەکی لاوەکی لێبکەوێتەوە، هەنگاوی داهاتووی زاناکان بریتی دەبێت لەوەی بزانن ئایا دەتوانرێت هەمان کارلێکە کیمیاییەکان لە مرۆڤدا کۆنترۆڵ بکرێت.

توێژەران دەڵێن، "چارەسەرەکە کاریگەرە لە مشکدا، و دەکرێت پێشکەوتنێک بێت لە چارەسەرکردنی نائاسایی ددانەکان لە مرۆڤدا".

ئەگەر سەرکەوتوو بێت، دەکرێت تا ساڵی ٢٠٣٠ دەرمانی چارەسەری بەردەست بێت.

چارەسەرەکە سەرەتا لە منداڵانی بچووکەوە دەبێت کە ددانەکانیان کەم گەشەسەندووە، دوای ئەوە توێژەران پێیان وایە دەتوانرێت بە شێوەیەکی بەرفراوانتر لەو کەسانەدا بەکاربهێنرێت کە کێشە باوەكانی ددانیان هەیە ، وەک نەخۆشی پووک .

کاتسو تاکاهاشی، سەرۆکی بەشی پزیشکی ددان و نەشتەرگەری دەم و ددان لە نەخۆشخانەی کیتانۆ بە ڕۆژنامەی ماینیچی شیمبۆنی وتووە "بیرۆکەی چاندنی ددانی نوێ خەونی هەموو پزیشکێکی ددانە".

 

 

 

سەرپەیڤ