زانا رووسەکان بەڕێگایەکی نوێ و سەرنجراکێش نەخۆشییەکانی دڵ دەستنیشان دەکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i421095-زانا_رووسەکان_بەڕێگایەکی_نوێ_و_سەرنجراکێش_نەخۆشییەکانی_دڵ_دەستنیشان_دەکەن
زانا رووسییەکان لە زانکۆی ویلایەتی ساراتۆڤ ڕێگەیەکی ناوازەیان دۆزیوەتەوە کە بەپێی ئەوە ژمارەی هەڵەکانی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان بۆ نیوە کەمدەکرێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 04, 2023 10:01 Asia/Tehran
  • زانا رووسەکان بەڕێگایەکی نوێ و سەرنجراکێش نەخۆشییەکانی دڵ دەستنیشان دەکەن

زانا رووسییەکان لە زانکۆی ویلایەتی ساراتۆڤ ڕێگەیەکی ناوازەیان دۆزیوەتەوە کە بەپێی ئەوە ژمارەی هەڵەکانی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان بۆ نیوە کەمدەکرێتەوە.

ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە لە گۆڤاری فیزیایی Special Topics بڵاوکراوەتەوە،  تیایدا زاناکان ڕوونیانکردووەتەوە، دڵی کەسێکی تەندرووست لێدانێکی ناڕێکی هەیە، واتە دەکرێت کاتی لێدانی دڵی جیاواز بێت.

هاوکات لە کەسانی تووشبوو بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، وەک بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، دڵی لە چاو کەسانی ئاسایی یەکسانتر لێدەدات.

بە گوتەی شارەزایان، دەتوانرێت پلەی ناڕێکی لێدانی دڵ بۆ دەستنیشانکردنی پزیشکیی بەکاربهێنرێت. زۆربەی کات شیکاری سپێکتراڵی چالاکیی کارەبایی دڵ، کە بە ڕێگەی ئەلکترۆکاردیۆگرام (ECG) بەدەست دێت، بۆ ئەم مەبەستە بەکاردەهێنرێت.

لێکۆڵینەوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە درووستکردنی سپێکتری ورد بۆ سیستەمی بایۆلۆژیی کارێکی زۆر قورسە، بۆیە هەموو شێوازەکانی دەستنیشانکردن هەڵەیان تێدایە، کە بەهای تایبەتی ئەو هەڵەیە تەنها بە نزیکەیی دەزانرێت.