ئه‌یلوول 14, 2024 07:16 Asia/Tehran

گەورەترین کۆڕی قورئانیی جیهانی ئیسلام لە مەشهەدی پیرۆز، هەڵکەوتوو لە پارێزگای خوراسانی رەزەوی(باکوری رۆژهەڵاتی ئێران) کاری خۆی دەسپێکرد.

گەورەترین کۆڕی قورئانیی جیهانی ئیسلام شەوی پێنج شەممە پاش خوێندنی نوێژی مەغریب و عیشا لە حەوشی گڵکۆی ئیمام رەزا(ع) کاری خۆی دەسپێکرد.

لە ڕێوڕەسمی دەسپێبوونی ئەو کۆڕە قورئانییە، ئەندامێکی بزووتنەوەی خۆراگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) سڵاو و خۆشەویستیی ئەو بزووتنەوەی پێشکەشی بەشداربووان کرد و دواتر، ئامادەبووان بە دروشمی "نەمان بۆ ئیسرائیل" و "لەببەیک یا غەززە" پێشوازییان کرد لە گیان بەختکراوانی فەلەستینی هەتا لەو کۆڕەجێژنە مەزنەدا، یادی ستەملێکراویی گەلی فەلەستینیش بەرز ڕابگیردرێ.

"شێخ تەلال عەبدوڕەحمان شریم" بەرپرسی دۆسییەی دیلکراوان لە بزووتنەوەی حەماسیش لەو کۆڕە قورئانییەدا وتی: زایۆنییەکان، چەندین ساڵە قودسی پیرۆزیان داگیرکردووە هەتا بە گشت جیهان بڵێن هیچ ناو و نیشانێک لە پێغەمبەری نازدار(د.خ) و دینی ئیسلام نامێنێ بەڵام ئێمە بە خۆڕاگریمان بەوان دەڵێین، پێغەمبەر(د.خ) ئێمەی بەجۆرێک بارهێناوە کە زەوی لەبوونی زایۆنییەکان پاک دەکەینەوە".

سەرپەیڤ