یاریزانانی پۆمسەی ئێران لە پێشبڕکێکانی جیهانی سێ مێداڵیای زیو و بوڕونزییان دەس خست
پێشبڕکێیەکانی پۆمسەی پاڵەوانیەتی جیهان بە دەس خستنی دوو مێداڵیای زیو و بوڕونزێک بۆ تیمی هەڵبژرادەی ئێران لە هونگ کونگ به ریوه ده چی
ئەو خولە لە پێشبڕکێکان کە لە هونگ کونگ بەڕێوە دەچێت ئەمڕۆ بە ئامادە بوونی 10 تێکواندوکار لە ئێران پێ و شوێن گیرا کە لە ئاکامدا بە دەس خستنی مێداڵی زیوی عەلی سەمانی و تیمی سێ کەسەی ئافرەتان و بوڕونزی ئەمیری عەلی زادە کۆتایی پێی هات .
ئەمیر عەلی عەلیزادە لە پومسەی خشتەی تەمەنیی تازەلاوانی خولی یەکەمی مینێ فام لە ڤیەتنام بە بردنەوەی هەشت پوینت حەفتاو چوار خاڵ بەرامبەر "مین فام" لە ڤێتنام، و پاشان "تیمی ڤۆلارد"ی فەرەنسی، شکست دا و لە درێژەدا بە بردنەوە لە "ژانگ" لە چین و شکست لە هەمبەر "جین لی" لە کۆریای باشوورەوە مێداڵیای بوڕونزی دەس خست . لە خشتەی تەمەنی ژێر پەنجا ساڵدا 26 وەرزشوان ڕکەبەرایەتیان کرد کە عەلی سەلمانی نوێنەری ئێران لە هەمبەر موحەمەد سەلاحدین لە میسر سەرکەوت و لە درێژەیشدا ڕەزا ڕەبیعی لە کانادا ی شکست دا .