ئه‌یلوول 06, 2025 16:10 Asia/Tehran
  • ململانێی نێوان ١٠٠٢ کەس بۆ میداڵیای زانستوەری لاوی خەڵاتی مستەفا(ص)

لە نێو ١٠٠٢ دۆسییەی زانسیتیدا کە لە سێ گۆڕەپانی سەرەکیی زانستی بنەڕەتی و ئەندازیاری، تەکنۆلۆژیای ژینگەیی و پزشکی و هەروەها تەکنۆلۆژیای زانیاری گەیشتبوونە دەبیرخانەی میداڵیای زانستوەری لاوی مستەفا، سێ توێژەری لاو هەڵبژێردران.

عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی ناوەندی زانست و تەکنۆلۆژیای مستەفا لە یەکەم ڕێوڕەسمی پێشکەشکردنی میداڵیای زانستوەرانی لاوی تەمەنی ژێری ٤٠ ساڵی جیهانی ئیسلامدا کە ئەمڕۆ لە فەرهەنگستانی علوم بەڕێوەچوو، بە ئاماژە بە هاوکات بوونی ئەم ڕووداوە لەگەڵ هەزار و پێنسەدەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری نازداری ئیسلام (د.خ)، ئەم خەڵاتەی بە هەنگاوێک زانی لە ئاراستەی پاڵپشتیکردنی نەوەی داهێنەر و داهاتووسازی جیهانی ئیسلامدا.

ساڵحی جەختیشی کرد: میداڵیای زانستوەری لاو، هەر دوو ساڵ جارێ پێشکەش دەکرێ بە باشترین توێژەرانی تەمەنی ژێری ٤٠ ساڵ کە خاوەنی دەسکەوتی نوێکارانە، کاریگەر و کارامە بن لە بواری باشتر کردنی ژیانی مرۆڤدا.

سەرپەیڤ