شەرمەزارکرانی ڕژێمی زایۆنی دوای ٦ ساڵ لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i415417-شەرمەزارکرانی_ڕژێمی_زایۆنی_دوای_٦_ساڵ_لە_ئەنجومەنی_ئاسایشی_ڕێکخراوی_نەتەوەکان
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی فەرمی، پلانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ پەرە پێ دانی شارۆچکەسازی لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستینی شەرمەزار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 21, 2023 23:32 Asia/Tehran
  • شەرمەزارکرانی ڕژێمی زایۆنی دوای ٦ ساڵ لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی فەرمی، پلانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ پەرە پێ دانی شارۆچکەسازی لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستینی شەرمەزار کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو بەیاننامەیەکی لە لایەن ١٥ ئەندامەکەیەوە بڵاو کردەوە و درێژەی شارۆچکە سازیی زایۆنییەکانی بە بەربەستی بەردەم «ئاشتیی» نێوان فەلەستینییەکان و ئیسرائیل زانی.

ئەنجوومەنی ئاسایش هەروەها هەوڵی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ بە یاسایی کردنی بنیاتنانی ٩ شارۆچکەی زایۆنی نشینی لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو شەرمەزار کرد.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها دژایەتی خۆی بۆ هەموو کردەوە تاکلایەنەکان لەوان بنیاتنان و پەرەپێدانی شارۆچکە زایونی نشینەکان، دابڕکردنی زەوی و زاری فەلەستینییەکان، بە یاسایی کردنی شارۆچکەسازی و تێکدانی ماڵ و حاڵ کۆچ پێکردنی فەلەستینییەکان دەربڕی.

لەگەڵ دامەزرانی کابینەی توندڕەوی «بنیامین ناتانیاهۆ»ی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایونی، تێکدانی ماڵ و حاڵی فەلەستینییەکان و پەرەپێدانی شارۆچکەسازی زیاتر بووە.