ئادار 15, 2023 18:33 Asia/Tehran
  • ئیسماعیل هانیە: ئێمە کار بۆ ئازادکردنی هەموو ئەو دیلە فەلەستینیانە  دەکەین کە لە بەندی ڕژێمی زایونی دان

سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستینی "حەماس" بە ئاماژە بە ئازادکرانی دیلێکی فەلەستینی پاش ١٧ ساڵ لە زیندانی ڕژێمی زایۆنی، جەختی لە سەر پێویستیی ئازادکرنی هەموو دیلە فەلەستینییەکان کردەوە.

«ئیسماعیل هەنیە» سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ «فۆئاد ئەلشوبەکی»ی دیلی فەلەستینی وتی: ئێمە ڕێز لە خۆڕاگری و پاوەجێیی دیلە فەلەستینییەکان دەگرین.

«هەنیە» وتیشی: پرسی دیلە فەلەستینییەکان جێگای نیگەرانییە بۆ هەموو فەلەستینییەکان و هەمووان هەوڵ دەدەن بە هەر نرخێک بێت دیلەکانی فەلەستین ڕزگار بکەن.

جێگای ئاماژەیە، لە سەرەتای دامەزرانی کابینەی ڕاست لایەنی توندئاژۆی ڕژێمی زایۆنی و ئامادەبوونی وەزیرانی وەک «ئیتامار بن گۆێر» وەزیری ئاسایشی ناوخۆی زایۆنیستەکان لەم کابینەیەدا، دۆخی ناوچە داگیرکراوەکان ئاڵۆزتر بووە. بارودۆخی دیلە فەلەستینییەکان لە زیندانەکانی ڕژێمی زایۆنی دا خراپتر بووە و چوار هەزار و ٧٨٠ دیلی فەلەستینی لە زیندانەکانی ئەم ڕژێمەدان  لە نێویاندا ، ١٦٠ منداڵن و  ٢٩ ئافرەت.

سەرپەیڤ