«بن گوێر» بە دووی ئاسانکارییەوەیە بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی چەک بۆ شارۆچکەنشینەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i418642-بن_گوێر_بە_دووی_ئاسانکارییەوەیە_بۆ_وەرگرتنی_مۆڵەتی_چەک_بۆ_شارۆچکەنشینەکان
وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ڕژێمی زایۆنی بەنیازە ئاسانکاری بۆ پرۆسەی پێدانی مۆڵەتی چەک بە شارۆچکەنشینە زایۆنییەکان بکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 07, 2023 18:24 Asia/Tehran
  • «بن گوێر» بە دووی ئاسانکارییەوەیە بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی چەک بۆ شارۆچکەنشینەکان

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ڕژێمی زایۆنی بەنیازە ئاسانکاری بۆ پرۆسەی پێدانی مۆڵەتی چەک بە شارۆچکەنشینە زایۆنییەکان بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، "ئیتامار بن گوێر"، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ڕژێمی زایۆنی، بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ ڕەوتی پێدانی مۆڵەتی چەک بە شارۆچکەنشینە زایۆنییەکان، نیازی خۆی بۆ پێشکەشکردنی پلانێک بۆ کنێست ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، پێدەچێت ئەو پلانەی «بن گوێر» پێشنیاری کردووە، ئاسانکاری بۆ پێدانی مۆڵەتی چەک بە دەیان هەزار شارۆچکەنشینی دیکە بێت.

لە ئێستادا زیاتر لە ١٥٠ هەزار دانیشتووی ناوچە داگیرکراوەکان سەرکەوتوو بوون لە بەدەستهێنانی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی بەرخۆدانی فەلەستین.