خرانەخوارەوەی باڵەفڕێکی کوادکۆپتەری زایۆنیی بەھۆی بەرخۆدانی فەلەستینەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i418676-خرانەخوارەوەی_باڵەفڕێکی_کوادکۆپتەری_زایۆنیی_بەھۆی_بەرخۆدانی_فەلەستینەوە
گوردانی جێنین سەر بە بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی سەرکەوتوو بوو لە خستنەخوارەوەی باڵەفڕێکی کوادکۆپتەری ڕژێمی زایۆنی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 08, 2023 17:24 Asia/Tehran
  • خرانەخوارەوەی باڵەفڕێکی کوادکۆپتەری زایۆنیی بەھۆی بەرخۆدانی فەلەستینەوە

گوردانی جێنین سەر بە بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی سەرکەوتوو بوو لە خستنەخوارەوەی باڵەفڕێکی کوادکۆپتەری ڕژێمی زایۆنی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی شەهاب ؛ «سەرایا قودس» لقی سەربازیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین، ڕایگەیاند کە گوردانی جێنین سەرکەوتوو بووە لە خستنەخوارەوەی ئەم کوادکۆپتەرە بەبەرزایی ئۆردوگای جێنینەوە.

«سەرایا قودس» هەروەها جەختی لەوەش کردەوە کە زایۆنییەکان لە ڕێگەی ئەم کوادکۆپتەرەوە کە ئێستا لە دەستی هێزەکانی خۆڕاگریدایە، خەریکی وێنەگرتنی ئۆردوگای جێنین بوون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەندازیارانی سەر بە خۆڕاگریی فەلەستین لێکۆڵینەوە لەم ئامێرە سیخوڕییەو ھەڵێنجاندنی زانیارییە گرنگ و هەستیارەکانی سوپای زایۆنیستی دەکەن.

لە ٢٥ی گوڵانی مانگی ڕابردووش، سوپای زایۆنی کەوتنەخوارەوەی یەکێک لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانە سیخوڕییەکانی خۆی لە کەناری ڕۆژئاوا ڕاگەیاند.