نتانیاهۆداواکاری مەکرۆنی بۆ ڕاگرتنی قەڵاچووی کەسانی سیڤیلی ڕەت کردەوە
سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بەڕەد کردنی داواکاری سەرۆک کۆماری فەڕانسە لەبارەی ژنۆسایدی غەززە وتی کە حەماس بەرپرسی مردنی کەسانی سیڤیلە ونابێ تل ئابیب شەرمەزاربکرێت
بنیامین نتانیاهۆسەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی داواکاری ئیمانۆئیل مەکرۆنی سەرۆک کۆماری فەرانسەی بۆ ڕاگرتنی ژنۆساید لەکەرتی غەززەی ڕەت کردەو ووتی کە حەماس بەرپرسی مردن لە غەززەدایە ونابێ تل ئابیب شەرمەزاربکرێت.سەرۆک کۆماری فەڕانسە بەیانی شەممە لە وتووێژێکی تایبەت لەگەڵ کەناڵی بی بی سی وتی کە ئیسرائیل دەبێ کوشتنی منداڵان وژنان لەغەززە ڕابگرێت. ڕۆژنامەی تاێمزی ئیسرائیل نووسیی نتانیاهۆ بە داواکاری سەرۆک کۆماری فەڕانسە لە بارەی ڕاگرتنی بۆردمانی غەزە بەم جۆرە وەڵامی دایەوە: ئەم منداڵانە ، ئەم ئافرەتانە، ئەم پیروبەساڵاچووانە، لەغەززە دەڵێن کە بەرپرسی زیان وێ کەوتن لە کەسانی سیڤیل لەئەستۆی حەماسە.
سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بە لەبەرچاونەگرتنی ٣٦ڕۆژ جەنایەتی ڕژێم لەدژی فەلەستینیەکانی غەززە وشەهیدکرانی زیاتر لە یازدەهەزارفەلەستینی کەزۆربەیان ژن ومنداڵن وتی: لەحاڵێکدا ئیسرائیل هەرکاروکردەیەک کۆ بۆ خۆبواردن لە زیان لیدان لە کەسانی ناسەربازی ئەنجام ئەدات ولەوان دەێهەوێ هەتا لەناوچە تێکەڵچووەکان بڕونە دەر، حەماسی داعش هەرکاروکردەیەک ئەنجام ئەدات هەتا کێشە سازبکات بۆ چوونە دەریان بۆ ناوچە ئەمنەکان ولەوان وەکوو قەڵغانی مرۆڤی کەڵک وەردەگرێت. نتانیاهۆلەکۆتایی دا بە مەکرۆنی وت : ئەوتاوانانەی کە حەماسی داعش ئەمڕۆ لە غەززە ئەنجامی ئەدات سبەێنێ لە پاریس، نیۆیۆرک وهەرجێگایەکی تر لەسەرانسەری جیهان ئەنجامی ئەدات. ڕێبەرانی جیهان دەبێ حەماسی داعش شەرمەزاربکات نەئیسرائیل .
نتانیاهۆلەکۆتایی دا بە مەکرۆنی وت:کەمتەرخەمی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە بارەی گیانی کەسانی ناسەربازی وسیڤیل ی غەززە لە دۆخێکدایە کە ئەشرەف قەدرە وتەبێژی وەزاڕەتی تەندروستی غەززە ڕۆژی ڕابردوو هەینی دەی نوامبەر نۆزدەی خەزەڵوەر هەواڵی دا کەژماری قوربانیانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی گەیشتووە بە یازدە هەزارو ٧٨ شەهید و٢٧ هەزارو٤٩٠ بریندار .قەدرە هەواڵی دا کە لەنێوان ئەم شەهیدانە چوارهەزارو٥٠٦ منداڵ ،سێ هەزارو٢٧ژن، و٦٧٨بەساڵاچوویش هەن.