ئیسماعیل هەنیە: پێویستە ڕێککەوتنی ئاگربڕ کۆتایی بهێنێ بە دەستدرێژیەکانی ڕژیمی زایۆنیستی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i427100-ئیسماعیل_هەنیە_پێویستە_ڕێککەوتنی_ئاگربڕ_کۆتایی_بهێنێ_بە_دەستدرێژیەکانی_ڕژیمی_زایۆنیستی
سەرۆکی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس پێداگری کرد کە بزاڤەکەی بەنیازی وەدەستهێنانی ڕێککەوتنێکی گشتگیرو هەمەلایەنەیە کە کۆتایی بهێنێ بە دەستدرێژیەکانی ڕژیمی کۆمەڵکوژی زایۆنیستی.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 06, 2024 08:00 Asia/Tehran

سەرۆکی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس پێداگری کرد کە بزاڤەکەی بەنیازی وەدەستهێنانی ڕێککەوتنێکی گشتگیرو هەمەلایەنەیە کە کۆتایی بهێنێ بە دەستدرێژیەکانی ڕژیمی کۆمەڵکوژی زایۆنیستی.

ئیسماعیل هەنیە"ی سەرۆکی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس دوێنێ یەکشەم ڕایگەیاند کە شاندی حەماس لە وتووێژەکانی قاهێرەدا هەڵوێستی ئەرێنی و نەرمی خۆی بە چڕبوونەوە لەسەر گرینگترین بابەتی ڕاگیرانی دەستدرێژکاریەکانی ڕژیمی داگیرکەری زایۆنیست بەدژی گەلی فەلەستین و گارانتی پاشەکشەی چەکدارانی ئەو ڕژیمە داگیرکەرەو ئاڵوگۆڕی گیراوو دیلەکان پاراستوە.

هەنیە وتی: ڕژیمی کۆمەڵکوژی زایۆنیستی جیهانی کردۆتە بارمتەو کێشەی سیاسی زۆری پێکهێناوە دڕندەکاریەکی قێزەونی زۆریشی لە کەرتی غەزە بەڕێوە بردوە.

 سەرۆکی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس وتی ئەو ئەمریکایەی کە لایەنگری دەکا لەو ڕژیمە داگیرکەرە پێویستە لەجیات چەکی کۆمەڵکوژ، بەر بگرێ لەو ڕژیمە کۆمەڵکوژە.

یەکەم ڕۆژی وتووێژەکان بۆ جێگیرکردنی ئاگربڕ لەو کەرتە کە لە پێتەختی میسر بەڕێوە چوو بەبێ هیچ ئاکامێک کۆتایی پێ هات.