کاردانەوەی حەماس بەرامبەر بە دڕندەکاری ڕژیمی زایۆنیستی لە پەلامارەکەی بۆسەر قوتابخانەیەکی غەزە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i429273-کاردانەوەی_حەماس_بەرامبەر_بە_دڕندەکاری_ڕژیمی_زایۆنیستی_لە_پەلامارەکەی_بۆسەر_قوتابخانەیەکی_غەزە
بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس شەوی رابردوو لە کاردانەوە بەرامبەر بە دڕندەکاری نوێی زایۆنیستەکان لە قوتابخانەی عودەی باشوری کەرتی غەزە ڕایگەیاند کە ئەو قەڵاچۆیە ئەوپەڕی کۆمەڵکوژیە لەلایەن ڕژیمی داگیرکەرەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 11, 2024 09:25 Asia/Tehran

بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس شەوی رابردوو لە کاردانەوە بەرامبەر بە دڕندەکاری نوێی زایۆنیستەکان لە قوتابخانەی عودەی باشوری کەرتی غەزە ڕایگەیاند کە ئەو قەڵاچۆیە ئەوپەڕی کۆمەڵکوژیە لەلایەن ڕژیمی داگیرکەرەوە.

حەماس داوای لەسەرجەم خەڵکی جیهان کرد کە لە هەموو سارەکانی جیهان بۆ شەرمەزارکردنی ئەو قەڵاچۆیەو ڕاگرتنی شەڕو کۆمەڵکوژی خۆپیشاندانی توڕەیی بەڕێوە بەرن.

ئەو بزوتنەوە بەڕاشکاوی ڕایگەیاند کە کابینەی تیرۆریستی زایۆنیستەکان بەبێ هیچ گرینگی دانێک بە لێکەوتەی ئەو دڕندەکاریانە هەروا درێژە دەداتە قەڵاچۆو شەڕی کۆمەڵکوژانە.

ڕژیمی زایۆنیست بەهۆی پەلاماردانی قوتابخانەیەک لە باشوری کەرتی غەزە دڕندەکاریەکی نوێی خوڵقاندو لەئاکامی دا تاکوو ئێستا ٢٩ کەس شەهیدو بەدەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.

لەو قوتابخانەدا ئاوارە فەلەستینیەکان نیشتەجێ کرابوون و بەپیی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی غەزە تاکوو ئێستا زۆرتر ٣٥ هەزار کەس شەهیدو ٨٨ هەزارو ٣٣ کەسیش لەئاکامی دڕندەکاری ئەو ڕژیمە بریندار بوون.