هۆکاری بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا لە زمانی ئەندامی باڵای حەماسەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i431693-هۆکاری_بەڕێوەچوونی_ئۆپەراسیۆنی_باهۆزی_ئەقسا_لە_زمانی_ئەندامی_باڵای_حەماسەوە
"ئوسامە حەمدان" ئەندامی مەکتەب سیاسیی حەماس لە وتووێژێکی تایبەت لەگەڵ کەناڵی هەواڵی ئەلعالەم وتی: گرینگترین هۆکار بۆ دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەی حەوتەمی ئۆکتۆبەر، ئەو پلانەی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە سڕینەوەی دۆزی فەلەستین بوو کە جێبەجێکرانی بە دەسەڵات گرتنەدەستی "بنیامین نەتانیاهوو" دەست پێببوو.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 08, 2024 06:56 Asia/Tehran

"ئوسامە حەمدان" ئەندامی مەکتەب سیاسیی حەماس لە وتووێژێکی تایبەت لەگەڵ کەناڵی هەواڵی ئەلعالەم وتی: گرینگترین هۆکار بۆ دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەی حەوتەمی ئۆکتۆبەر، ئەو پلانەی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە سڕینەوەی دۆزی فەلەستین بوو کە جێبەجێکرانی بە دەسەڵات گرتنەدەستی "بنیامین نەتانیاهوو" دەست پێببوو.

حەمدان وتیشی: ئامانجی ئەم پلانە دەسگرتن بە سەر مزگەوتی ئەقسا، بە جولەکە کردنی قودس، پەرەپێدانی شارۆچکەسازی لە کەرتی ڕۆژاوا، دەسگرتن بە سەر ناوچەیەک بە ناوی ناوچەی "ج"ـیە کە نزیکەی ٦٠%ی ڕووبەری  کەرتی ڕۆژاوا دەگرێتەوە، هەروەها بەردەوام بوونی گەمارۆی غەززە، تیابردنی خۆڕاگری و بەدیهێنانی هاوپەیمانییەکی ناوچەییە کە هەوڵ بۆ تیابردنی ئارمانجی فەلەستین، بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی خۆڕاگری و هێزە ئازادەکان لە ناوچەکە بدات.

هەربۆیە خۆڕاگری دەبا بۆ پووچەڵ کردنەوەی پیلانەکەی ڕژێمی زایۆنی و پەرەپیدانی شەڕ و پێکدادان لەگەڵ دوژمن هەنگاوێکی هەڵگرتبایە کە ئەویش بە شێوەی باهۆزی ئەقسا دەست پێبوو.