ئەبو شەریف: تەمەنی ڕژێمی زایۆنی کورتە
نوێنەری بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین لە تاران لە کۆنفرانسی "غەززە، هێمای خۆڕاگری" وتی: تەمەنی ڕژێمی زایۆنی بە هۆی ئەو تاوانانەی کە ئەنجامی داوە، کورتە .
ناسر ئەبو شەریف، نوێنەری بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ، لە سێزدەهەمین کۆنفرانسی "غەززە، هێمای خۆڕاگری"دا ڕایگەیاند کە پشتیوانی لە ڕژێمی زایۆنیستی هێشتا بوونی هەیە و ئەمڕۆش دەبینین کە ئەمریکا و ئەوروپا و بەتایبەت ئەمریکا هەموو پرسە مرۆییەکانیان کردووەتە تەنگژە . سەرەڕای ئەو خۆپێشاندانانەی کە لە ئەمریکا ڕوویاندا، بینیمان کە ئەمریکا بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی ئەم ڕژێمە، نوێنەری بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، وێڕای ئاماژە بە بۆردومانی کەرتی غەززە وتی ڕژێمی زایونی لە چل ڕۆژی یەکەمدا بۆ سەر غەززە، بە ڕادەی چوار بومبی ئەتومی بومبی ڕژاندە سەر خەڵکی غەزە بەڵام گەلی فەلەستین بەردەوام بووە لە خوڕاگری و بەردەوام دەبێت، ئێمەش ئامادەین بەردەوام بین لە خوڕاگریمان. ناوبراو وتیشی : ڕژێمی زایۆنی کێشەی زۆری هەیە و لە ڕووی ئەمنیەتی و سەربازییەوە ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر دەبێتەوە.