ئامار و ڕێژەی شەهیدانی غەززە گەیشتە ٥٠ هەزار و ٥٢٣ کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i437584-ئامار_و_ڕێژەی_شەهیدانی_غەززە_گەیشتە_٥٠_هەزار_و_٥٢٣_کەس
وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتە ٥٠ هەزارو ٥٢٣کەس /.
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
نیسان 03, 2025 12:49 Asia/Tehran

وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتە ٥٠ هەزارو ٥٢٣کەس /.

بە پیی ڕاگەیاندنی وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە، لە ئەنجامی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە لە حەوتەمی ئۆکتۆبری ساڵی ڕابردووی زایینی هەتا ئەم کاتە، ٥٠ هەزارو ٥٢٣ کەس شەهید بوونە .

ژماری بریندارەکانی هێرشەکانی سوپای رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە لە کاتی دەستپێکرانی شەڕلەم کەرتی گەیشتووە بە ١١٤ هەزارو ٧٧٦ کەس. لەماوەی ٢٤ کاژیری ڕابردوو هەروەها تەرمی ١٠٠ شەهید گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە. هەروەها لەم ماوەیە ١٣٨ کەسی تریش برینداربوونە. هەروەها لە ١٨ی مارسی ئەمساڵ ودوای شەپولی تازەی پەلامارەکان بۆسەر غەزەیش ١١٦٣ کەس شەهیدو٢٧٥٣ کەس برینداربوونە.