نیگەرانی لە بێدەنگەی جیهانی سەبارەت بە ژینۆساید لە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i437944-نیگەرانی_لە_بێدەنگەی_جیهانی_سەبارەت_بە_ژینۆساید_لە_غەززە
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) وشداری دا لەحاند درێژەپێدرانی گەمارۆی هەمەلایەنەی کەرتی غەززە لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 15, 2025 13:02 Asia/Tehran
  • نیگەرانی لە بێدەنگەی جیهانی سەبارەت بە ژینۆساید لە غەززە

بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) وشداری دا لەحاند درێژەپێدرانی گەمارۆی هەمەلایەنەی کەرتی غەززە لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە.

حەماس بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئەم دۆخەی بە بەشێک لە پلانێکی پلانبۆداڕێژراوی ژینۆساید ناوبرد کە بێدەنگی نیگەرانکەری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەگەڵدایە. ئەم بزووتنەوەیە داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کرد کە بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی خۆیان بەجێبهێنن و ڕژێمی داگیرکەر ناچار بکەن دەستبەجێ ئەو سیاسەتانەی بوەستێنی. شایانی باسە ڕژێمی زایۆنی بە پێشگرتن بە هەڵمەتەکانی فریاگوزاری و دابەشکرانی خۆراک زیاتر لە نێو غەززە،  مەترسیی کوشتیارێکی سیستماتیکی خستۆتە سەر ٢ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەس و بە ئاشکرا جەنایەتی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات.