غەززە شایەتی خراپترین دۆخی قەیرانی خوراک لە جیهان و ڕەنج و ئازاری فراوانە
ڕێکخراوی چاودێری جیهانی برسیەتی ڕایگەیاند هەموو دانیشتووانی غەززە لەگەڵ مەترسیی قات و قڕی وبرسیەتی دا ڕووبە ڕوون.
ڕێکخراوی چاودێری جیهانی برسیەتی لە ڕاپۆرتێک دا ڕایگەیاند دانیشتووانی غەززە لەگەڵ مەترسیی قەیرانی قات وقڕی ڕووبەڕوون وئەوشتەی کە لە غەززە خەرێکە ڕووئەدات یەکێ لە خراپترین قەیرانە خۆراکیەکان لە جیهان وڕەنج وکئازاری فراوانە. ئەم ڕێکخراوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند ، پیشگیری کردن لە ناردنی کاڵای سەرەکی وفریاکەوتن بە کەرتی غەززە، ئەگەریی قات وقڕی بەرز ئەکاتەوە. دامەزرانی ئاگربڕی خێرا وبەبی شەرت ومەرج لە غەززە بۆ کەم کردنەوەی مەترسیی قات وقڕی پرسێکی زۆر گرینگە.
لەم ڕاپۆرتە دا هاتووە: هاتنی یارمەتیە مرۆڤ دوستانەکان بەبی هیچ جۆرە بەرگرتنێک بە شێوەی ئەمن وپاوەجیی بۆ غەززە دەبی دەستە بەر بکرێت، هەروەها فریاگوزاران لە غەززە دەبێ بتوانن یارمەتیە مرۆڤ دوستانەکان لە ئەمنیەت وئاسایشتی تۆکمە وتەواو وبەبێ لەمپەر بەدەنە دەستەوە.
لەلایەکی تر ، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئاکسفام ڕایگەیاند کە قات وقڕی لە کەرتی غەززە بە ئەنقەست و پلان بۆ داڕێژراوە وئەم کارە دەبێتە هۆی ئەوە کە حەشیمەتێکی زۆرلە فەلەستینیەکانی ئەم ناوچە ڕووبەڕووی برسیەتی بن .