ته‌مووز 28, 2025 17:00 Asia/Tehran
  • زیاتر لە 40هەزار زارۆکی غەززە ڕووبەڕووی مەترسیی گیان لەدەستدانن

دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و حکومەتی فەلەستین لە کەرتی غەزە وێڕای ئاماژە بە کەڵک وەرگرتنی ڕژێمی زایونی لە برسێیەتی وەک چەکێک بۆ کوشتنی فەلەستینیەکان وشداریان دا کە 40 هەزار زارۆکی شیرە خۆرە لەو ناوچەیدا لەبەر نەبوونی شیری وشک و بەد خۆراکی بەرەوڕووی هەڕەشەی گیان لەدەستدانن.

 سندوقی داکۆکی  لە منداڵانی  ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان یونیسف  ئەمڕۆ وشداریدا  هەمووان لە کەرتی غەزە برسین بەڵام منداڵان ڕەنجێکی زیاتر دەکێشن.   کوڕان و کچان لە کەرتی غەزە لەجیاتی چوون بۆ قوتابخانە گیانی خۆیان بۆ وەرگرتنی خوراک دەخەنە مەترسییەوە. نووسینگەی  مێدیایی حکومەتی فەلەستین  لە کەرتی غەزەش ئەمڕو دووشەمە  لە بەیاننامەیکدا وتی  هەزاران زاروک لە کەرتی غەزە  بە هۆی قەدەغە بوونی  ناردنی شیری وشک  لە لایەن ڕژێمی زایونیەوە بۆ ئەو ناوچە لە مەترسی  مردن دان . لەو بەیاننامەیدا وتراوە کەرتی غەزە ڕووبەڕووی  کارەساتێکی مرۆیی بێ وێنەیە کە هەڕەشە لە  گیانی دەیان هەزار زاروک دەکات . ئەو دوخە لەبەر  قەدەغە بوونی بەردەوامی  ناردنی شیری وشک  بۆ ماوەی ١٥٠ ڕۆژ لەسەریەک لەلایەن ڕژێمی زایۆنییەوەیە  . ئەمە جۆرێک جینۆسایدی کپ و بێدەنگە. لە هەمان کاتدا، بەڕێوەبەری کۆبینای  پزیشکی شیفا لە کەرتی غەززە ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٤ کەس کە دوویان منداڵن ، بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکییەوە گیانیان لەدەستداوە. ئاماژەی بەوەشکرد: ژمارەی شەهیدان بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکی لە کەرتی غەززە بۆ ١٤٧ شەهید زیادیکردووە. ژماری شەهیدانی هێرشە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایونی  بۆ سەر کەرتی غەززە و گەمارۆی  توندی ئەو ناوچە، گەیشتووەتە ٥٩ هەزار و ٨٢١ کەس و  ژماری بریندارەکانیش گەیشتووەتە ١٤٤ هەزار و ٨٥١ کەس.

سەرپەیڤ